١٨ ئاب ٢٠٢٦ - ١٢:٥٠
Source: Mehrnews
کاردانەوەی عێراقچی بە هەواڵی هێرش بۆ سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی

لە وەڵامی هەواڵی هێرشی بێمانا بۆ سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، ، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پێویستە دۆستانی کوردمان وریا بن لە بەرامبەر تاکتیکی ئاڵای ساختە کە بۆ دروستکردنی ناتەبایی لە نێوان دراوسێکان داڕێژراون.

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: "هیچ شتێک پاساو بۆ هێرشی بێمانا بۆ سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بارزانی نادات. پێویستە دۆستانی کوردمان وریا بن لە بەرامبەر تاکتیکی ئاڵای ساختە کە بۆ دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان دراوسێکان داڕێژراون".

ئاماژەی بەوەشدا: پاڵپشتی دۆسته کورداکانمان له دژی سەدام و داعش کرد، سوپاسگوزارین بۆ ئەو ئاسایشەی که له سنوورەکەمان دابینی دەکەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha